حه‌لبوسی له میانه‌ی دیداریدا له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یتی: خوازیارین كاری په‌رله‌مانی هاوبه‌ش و ئاڵۆگۆڕكردنی شاره‌زایی به هێز بكه‌ین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی و شاندی یاوه‌ری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/9/2018 له میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ وڵاتی كوه‌یت، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یتی به‌ڕێز مه‌رزوق ئه‌لغانم كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌و بابه‌تی هاوبه‌ش كرا و جه‌خت كرا له سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
سه‌رۆك حه‌لبوسی رونیكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وه دێت تا سوپاسی كوه‌یت بكه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی عیراق و رۆڵی دیاری له هاوكاریكردنی عیراق له جه‌نگی دژی داعش و پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له شاره رزگاركراوه‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوتی:” هیوادارین ئه‌و هه‌وڵانه به‌هێزتر بن و ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوازیاره كاری په‌رله‌مانی هاوبه‌ش و ئاڵۆگڕكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی و كاراكردنی كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی ئومه‌ی كوه‌یتی به‌هێزتر بكرێن به‌مه‌به‌ستی به هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌لغانم پیرۆزبایی له حه‌لبوسی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای خواست قۆناغی داهاتوو هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی زیاتر سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌خۆه ببینێت.
هه‌روه‌ها ئه‌لغانم گوتی كه پاڵپشتی كوه‌یت بۆ عیراق له هه‌مو بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عیراق رۆڵ و پێگه‌ی جارانی خۆی له جیهانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا ببینێت.

