دكتۆر به‌شیر حه‌داد تاوتوێی دۆسیه‌ی دابه‌شكردنی لیژنه‌و به‌رپرسیارێتیه‌كانی په‌رله‌مانتار له پارێزگاكان له گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25/9/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بونی د. ڤیان سه‌بری و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی تر كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و دابه‌شكردنی لیژنه‌و به‌رپرسیارێتیه‌كان به‌پێی نوێنه‌رایه‌تیكردنی په‌رله‌مانی كرا.
جێگری سه‌رۆك جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی كۆبونه‌وه‌و دیداره‌كانی ناو فراكسیۆن پێش به‌ستنی دانیشتنه‌كان كرده‌وه بۆ تاوتوێكردنی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به خشته‌ی كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به به‌رپرسیارێتیه‌كانی سه‌رشانی په‌رله‌مانتاران كرد وه‌كو نوێنه‌رانی گه‌ل و جه‌ختی له سه‌ر گرنگی ئاماده‌بونیان له پارێزگاكانیان كرده‌وه بۆ به‌ستنی دیدار له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كێشه‌و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان و سودوه‌رگرتن له بیرۆڕای خه‌ڵك له سه‌ر یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی خزمه‌تگوزاریه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠١٨/٩/٢٥

