سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایان ده‌كات و چاوی به شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌ها ده‌كه‌وێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/9/2018 سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایان له شاری ئه‌عزه‌میه‌ی كرد و چاوی به شێخ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لته‌ها گه‌وره زانای كۆمه‌ڵه‌و ژماره‌یه‌ك له زانا به‌ڕێزه‌كانی تر كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌ك كرا له‌وانه پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و جه‌خت له سه‌ر یه‌كڕیزی ویه‌كخستنی هه‌ڵوێسته نشتیمانیه‌كان كرا‌و وپه‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاوڵاتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی.
سه‌رۆك حه‌لبوسی رونیكرده‌وه كه په‌رله‌مان گرنگی ده‌دات به ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێریه‌كه‌ی و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان و پاڵپشتیكردنی پلانه‌كانی چاكسازی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ ئه‌لته‌ها جه‌ختی له سه‌ر گرنگی ده‌زگای یاسادانان و رۆڵی كارای له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی به‌هێزو كه‌سایه‌تی ده‌ستپاك به گرتنه‌به‌ری پێوه‌ره‌كانی پیشه‌یی و لێهاتویی و ده‌ستپاكی و به‌رز راگرتنی ناسنامه‌ی نشتیمانی وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/9/2018

